پێشه‌کی
چه‌ند ساڵێک لهمهوپێش له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزێکی رۆژنامه‌وانی کوردستانی عێراقدا، پرسیارم لێکرد بۆچی رۆژنامه‌که‌تان دوای شه‌ش حه‌وت ساڵ هێشتا له رواڵه‌ت و شێوه‌دا وه‌کوو رۆژنامه‌یه‌کی ئاسایی ئێران ده‌رناچێت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئیشاره‌ی به که‌موکوڕی ته‌کنیکی و نه‌بونی ئامێری پێشکه‌وتو کرد.به‌ڵام من به‌م وه‌ڵامه رازی نه‌بوم و هه‌ستم ده‌کرد شێواوی و ژڵه‌ژاوی ئه‌و بڵاوکراوانه هیچ په‌یوه‌ندی به ده‌زگا و ئامێری چاپه‌وه نیه.
ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی و من هه‌ر له دور و نزیکه‌وه ئاگاداری رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و وڵاته بوم و به داخه‌وه هیچ گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆیشم نه‌ده‌که‌وته به‌رچاو. دوای به‌شداری خولێکی رۆژنامه‌وانی له «دانشکده خبر»ی تاران و له‌دواییشدا هه‌ندێ راهێنان و به‌دواداچونی زیادتری ئه‌و وانانه، ئه‌مجاره به باشی ده‌ردی رۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانی کوردستانی عێراقم بۆ ده‌رکه‌وت. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ده‌دردی سه‌ره‌کی دیکه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه گشتیهکانیشه:
هیچ ده‌زگا راگه‌یاندنێکی گشتی کوردستانی عێراق، خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ری خۆی ناناسێت و نایشزانێت به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی که ئه‌و ئامێره راگه‌یاندنه‌ی هه‌یه‌تی چۆن په‌یام و مه‌به‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ره بێ ئاگایه و ببێته هۆی گۆڕانکاری تێیدا.
له‌م مه‌جاله کورتهیشدا جێگای ئه‌وه نیه هۆی ئه‌و که‌لێنه گه‌وره بخرێته‌ڕو و لێی ورد ببینه‌وه. به‌ڵام ده‌توانم هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم که هه‌واڵ و شانۆ و به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی تهلهفزوێنهکانمان، به‌ڕێوه‌به‌رانی رادوێ دروستی ده‌که‌ن و رۆژنامهکانیشمان ره‌شنوسێکی پڕ هه‌ڵه‌ن بۆ خوێندنه‌وه له رادوێدا.
له ده‌رکردنی رۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یشدا، ئه‌وه‌ی بیری لێ ناکرێته‌وه ئه‌وه‌ته که «بینه‌ر و خوێنه‌ر، ئه‌و نوسراوه‌ی چۆن دێته پێش چاو و ئایا به ئاسانی لێی تێده‌گات؟». به‌رپرسانی ئه‌و بڵاوکراوانه لایان وایه ده‌توانن ته‌نها به نوسینێکی ساده و ساکار و به هه‌ر وشه‌یه‌ک و هه‌ر فۆنتێک و له هه‌ر شوێنێکدا، مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌یه‌نن! بێ ئاگا له‌وه‌ی که زانایان و پسپۆڕانی زانستی «راگه‌یاندنه گشتیه‌کان» راگه‌یاندنێک به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانن که بتوانێت «له کورت ترین ماوه‌دا پڕماناترین بابه‌ت بگه‌یه‌نێته زۆرترین جه‌ماوه‌ر». ئه‌مه‌ش ده‌ست ناکه‌وێ مه‌گه‌ر به ئاگادار بون و به‌کارهێنانی شێوازی زانستی و پسپۆڕانه‌ی تایبه‌تی هه‌رکام له بواره‌کانی راگه‌یاندن.
به داخه‌وه رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی وه‌ک یه‌کێک له کاریگه‌رترین ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، تا ئێستا نه‌یتوانیوه کاریگه‌ریی شیاوی خۆی هه‌بێت. یه‌کێک له هۆ سه‌ره‌کیه‌کانیشی رواڵه‌تی شپرز وشێواو و بێ زه‌وقی بابه‌ته‌کانیه‌تی که ئه‌ویش به هۆی نه‌بونی زانست وهونه‌ری ئه‌م بواره‌وه‌یه.
یه‌که‌مین هه‌نگاوی من بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته، وه‌رگێڕانی به‌شی سێهه‌می کتێبی «ویراستاری و مدیریت اخبار» نوسینی «احمد توکلی»یه له فارسیه‌وه بۆ کوردی.
بۆ خستنه به‌رچاوی ئه‌و هه‌مو هه‌ڵه زه‌قانه‌ی که باون له نوسینی سه‌ردێڕی بڵاوکراوه‌کانی کوردستانی عێراق و هه‌وڵ بۆ راستکردنه‌وه‌یان، به چاکم زانی زۆربه‌ی نمونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته بگۆڕم به نمونه له رۆژنامه‌کانی چاپی سلێمانی و هه‌ولێر.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌م ببێته هانده‌ری رۆژنامه‌وانانی کورد، بۆ باشتر ناسینی شێوازه کاریگه‌ره‌کان له سه‌ر خوێنه‌ری نوسینه‌کانیان. چاوه‌ڕوانی راوبۆچونی رۆژنامه‌وانانی به‌ڕێز وتوانای کوردستانم.
دلێر مه‌ردۆخی . مه‌ریوان . پاییزی 2006
به ریزان به زوترین کات نموونه کانیش زیاد ده کریت
سه‌ردێڕ
سهردێڕنوسین یه‌کێکه له هونه‌ریترین و پسپۆڕانهترین و له هه‌مان کاتیش‌دا له به‌له‌زه‌تترین ئیشه‌کانی رۆژنامه‌وانی. بهلهزهتیهکهشی له‌و کاته‌دایه که هه‌یکه‌ل و قه‌واره‌ی لاروله‌وێری رسته‌یه‌ک، به جوانـترین شێوه داده‌تاشرێت و کاکڵه‌ی مانای په‌یامه‌که‌ی له چه‌ند وشه و رسته‌ی رێک و پێکدا خۆی ده‌نوێنێت و له‌به‌رچاوماندا گیانی به به‌ردا ده‌کرێت. کاتی واش هه‌یه ئه‌وه‌نده به زیندویی و گیانداری به‌سه‌ر سپیه‌تی لاپه‌ره‌که‌وه جێگای خۆی ده‌گرێت که وێنه‌یه‌ک له دڵ و ده‌رونماندا به‌دی ده‌هێنێت و ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌ردێڕێک به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی و به ئاگادار بونێکی ته‌واو له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خوێنه‌ر بنوسرێ و گونجاویش بێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌یدا، ئه‌وا ده‌توانێ ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێنه‌رانی ساردوسڕی سه‌باره‌ت به چاپه‌مه‌نی به‌ره‌و خۆی رابکێشێت و ببێته هۆی تامهزرۆبونیان بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موی بابه‌ته‌که. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه که لای رۆژنامه‌کان «ئه‌رکی سهردێڕنوسین» له ئاستێکی زۆر به‌رز و گرنگدایه و له‌م بواره‌دا -ئه‌گه‌ر هه‌ندآ که‌س دانه‌نێن که لێزانینی تایبه‌تیان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه- به لانی که‌مه‌وه له کارگێڕانی نوسینگه‌ی ئه‌و بڵاوکراوه، که‌سانێک ههڵدَبژێرن که «ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه پێویستانه‌یان» بۆ سهردێڕنوسین تێدابێت. له وڵاتانی رۆژئاوا له ئاستی رۆژنامه پرۆفێشناڵهکاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرجار رۆژنامهوانانێک هه‌ڵده‌بژێرن و راده‌کێشن که گرنگترین هونه‌ر و ئه‌رکیان ته‌نها سهردێڕنوسینه.
هه‌ندآ له رۆژنامه‌کانیش بۆ نوسینی سه‌ردێڕه‌کانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر «لیژنه‌ی نوسینی سه‌ردێڕ». ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه که سێ تا حه‌وت که‌سن ، بژار و چاک و پاک و پوخته‌کردنی رستهکانه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ردێڕه سه‌ره‌کیه‌کانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م. ئه‌م لیژنه له کارگێڕانی پسپۆڕ،سه‌رنوسه‌رانی نوسینگه‌ی بڵاوکراوه و جێگرانی سه‌رنوسه‌ر ده‌ستنیشان ده‌کرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، رۆژانه له چه‌ند کاتێکی دیاری کراودا چه‌ند دانیشتنێکی کورتیان له گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ردا دهبێَت. له بڕێ له رۆژنامه‌کانیشدا ئه‌رکی نوسینی سهردێڕخراوهته ئه‌ستۆی سه‌رنوسه‌ر، یان جێگره‌که‌ی که‌ئه‌ویش سه‌ردێڕی هه‌واڵه گرنگه‌کان له لای ده‌سته جیاوازه‌کانی نوسینگه‌ی بڵاوکراوه ، کۆ ده‌کاته‌وه وده‌س چن کردن و وێرایشی ئه‌خیری له سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڵام نابآ ئه‌مه‌شمان له بیر بچێت که له خولی نوسینی هه‌واڵێکدا تا له چاپدانی، له‌وانه‌یه که‌سانێکی جۆراوجۆر سه‌ردێڕی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ستکاری بکه‌ن و را و بۆچونی خۆیانی تێدا ده‌ربڕن. لێره‌دایه که به هۆی ئه‌م گشتگیری و هه‌مه‌لایه‌نه بونه، گرنگی فێرکاری و سه‌رنجدانی ته‌کنیکه‌کانی وێرایشی سه‌ردێڕ بۆ هه‌مو ئه‌ندامانی نوسینگه‌ی بڵاوکراوه ده‌رده‌که‌وآ و ده‌بێ له هه‌مو لایه‌نه‌کانه‌وه بایه‌خی پێویستی بۆ دابنرێت.
سه‌ردێڕ و به‌شه‌کانی
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو باسه‌دا که ده‌رباره‌ی «گرنگی سهردێڕنوسین له بڵاوکراوه‌کاندا»کرا،به‌ڵام پێویسته پێش ده‌سپێکردنی باسی وێراستاری سه‌ردێڕ و وه‌رگرتنی زانیاری زیادتر له‌م باره‌وه، به شێوه‌یه‌کی کورت ئه‌و پێناسانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به سه‌ردێڕه‌وه هه‌یه بخرێنه به‌رچاو.
سه‌ردێڕ
سه‌ردێڕ رسته‌یه‌که که له کورتترین شێوه‌دا ده‌یه‌وێ په‌یامێکی په‌یوه‌ندیدار به ده‌قه‌وه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر.
نمونه:
(رۆژنامه‌ی ئاوێنه،22/8/2006)
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی ،1/11/2006)
ته‌واوکه‌ری سه‌ردێڕ: له کاتێکدا به چه‌ند وشه‌ی کورت ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که ناگاته خوێنه‌ر، لێره‌دا سه‌ردێڕ سه‌رده‌کێشێ بۆ دابه‌ش بون بۆ دوو به‌شی «سهرسهردێڕ» و «ژێرسه‌ردێڕ»:
سهرسهردێڕ
به‌شێکه له سه‌ردێڕ که به مه‌به‌ستی کورت کردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕ، لێی جیا ده‌کرێته‌وه و «به ئه‌ندازه‌ی فۆنتی بچوکتر» له سه‌ره‌وه‌ی سهردێڕکه داده‌نرێ.
نمونه:
پێش جیا بونه‌وه‌ی سهرسهردێڕ:
(رۆژنامه‌ی ئاوێنه،22/8/2006)
پاش جیا بونه‌وه‌ی سهرسهردێڕ:
له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌درێت
کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان و حکومه‌ت
نمونه:
پێش جیا بونه‌وه‌ی سهرسهردێڕ:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،23/8/2006)
پاش جیا بونه‌وه‌ی سهرسهردێڕ:
له سلێمانی و هه‌ولێر و که‌لار
پارتی، چوار لقی تازه ده‌کاته‌وه
سهرسهردێڕ بڕێ جار بۆ ته‌واو کردنی سه‌ردێڕ به‌کاردێت و له‌و پهراوێزهیشدا کاری خۆی ده‌کات و مه‌رج نیه ههموکاتیش له ناوه‌رۆکی سهردێڕکهی وه‌رگیرابێت.
نمونه: پێش جیا بونه‌وه‌ی سهرسهردێڕ:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،1/11/2006)
پاش نوسینی سهرسهردێڕ، که له ده‌قی بابه‌ته‌که وه‌رگیراوه:
رێژه‌ی خۆده‌رمانخوارد کردن له سلێمانی له زیادبوندایه
له ماوه‌ی نۆ مانگ
248که‌س خۆیان ده‌رمانخوارد کردوه
ژێرسه‌ردێڕ
رسته‌یه‌که به ئه‌ندازه‌ی فۆنتی بچوکتر له سه‌ردێڕ، که هه‌ر له ژێر سه‌ردێڕدا داده‌نرێت و ته‌واوکه‌ری سه‌ردێڕ یا سه‌ردێڕ و سهرسهردێڕه. له کاتێکیشدا به کار ده‌هێنرێت که وێراستار وا هه‌ست بکات خاڵێکی گرنگ له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌دایه به‌ڵام مه‌جالی ئه‌وه‌ی نه‌بوه بکرێ به سه‌ردێڕ و راگه‌یاندنی هاوکاتیشی له‌گه‌ڵ سه‌ردێڕدا زۆر پێویست و گرنگه.
نمونه: پێش نوسینی ژێرسه‌ردێڕ:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،29/8/2006)
پاش نوسینی ژێرسه‌ردێڕ:
رێکخراوی مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ
له گه‌رمیان داده‌مه‌زرێت
سه‌رۆکی لقی گه‌رمیانی یه‌کێتیی مامۆستایان: ئه‌ندام بوون له دوو رێکخراوه‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌کن
ناودێڕ
رسته‌یه‌کی گرنگی بابه‌ته‌که‌یه که له‌گه‌ڵ کرداردا دێت و له هه‌مان بابه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌ندازه‌ی فۆنتهکهشی بچوکتره له سه‌ردێڕ و گه‌وره‌تره له فۆنتی ده‌قه‌که و له به‌شێک له هه‌مان بابه‌تدا جێگیر ده‌کرێت به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه:
گه‌وره کردنه‌وه و خستنه به‌رچاوی به‌شه‌کانی دیکه‌ی په‌یامه‌که، که له پله‌ی دووه‌مدان، به مه‌به‌ستی به‌هێزتربونی ره‌وتی گه‌یاندنی په‌یامی بابه‌ته‌که به خوێنه‌ران.
راکێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ر و هان دانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مووی بابه‌ته‌که.
جوانکاری رواڵه‌تی بابه‌ته‌که و لاپه‌ڕه‌کانی بڵاوکراوه.
نمونه:
به‌شێک له نامه‌ی ئیبراهیم مه‌ردۆخی بۆ ئیستگه‌ی کوردی کرماشان له‌ساڵی 1359هه‌تاوی.
کورته سه‌ردێڕ
چه‌ن رسته‌یه‌کی کورتکراوه‌ی بێ کردارن (2تا5وشه) که له سه‌ره‌تای هه‌رکام له به‌شه‌کانی بابه‌ته‌که‌دا دێن . ئه‌ندازه‌ی فۆنتی کورته سه‌ردێڕ هه‌ندێک گه‌وره‌تره له فۆنتی پیتی ده‌قه‌که و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه به کار دێت:
بابه‌تێکی درێژ، ده‌کات به چه‌ند به‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له لایه‌نی ده‌رونیه‌وه هه‌ست به درێژ بونی بابه‌ته‌که نه‌کات و ماندو نه‌بێت له‌خوێندنه‌وه‌ی.
پۆلبه‌ندی و دابه‌ش کردنی ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌که بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی به دوای بابه‌تێکی تایبه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.
یارمه‌تی ده‌ری جوانکاری لاپه‌ڕه‌که و دورخستنه‌وه‌یان له یه‌کجۆری.
نمونه:
به‌شێک له بابه‌تی «ئاوابونی ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری ئاسمانی کورده‌واری»نوسراوی ئیبراهیم مه‌ردۆخی
ئه‌شێ و نه‌شێ کان له وێرایشی سه‌ردێڕدا
وێراستارهکانی هه‌واڵ و بابه‌تی چاپه‌مه‌نی، ده‌بێ له کاتی هه‌ڵبژاردن و نوسینی سه‌ردێڕدا، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رچاو بکه‌ن. له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ دور بون له‌و هه‌ڵانه‌ی که باون له سهردێڕنوسیندا. هه‌روه‌ها ئاشنایان ده‌کات له‌گه‌ڵ شێوازی زانستیانه و پسپۆڕانه‌ی سهردێڕنوسیندا.
1. سه‌ردێڕ ده‌بێ گشتگیر بێت
سه‌ردێڕی هه‌ر بابه‌تێک ده‌بێ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌یدا هه‌بێت و زۆربه‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته له خۆیدا جێ بکاته‌وه. له هه‌مان کاتیش‌دا رێگه نه‌دات مانایه‌کی دژ به ناوه‌رۆکه‌که‌ی لێ وه‌رگیرێت. بۆ نمونه سه‌ردێڕی «ئیسراییل له باشوری لوبنان کشایه‌وه» نابێ به بێ هێنانی«باشوری لوبنان» به کار بهێنرێت. چونکه ئیسراییل چه‌نها به‌شی دیکه‌ی وڵاتانی وه‌ک سوریه و فه‌له‌ستینی له‌ژێر ده‌ستدایه و سه‌ردێڕی «ئیسراییل کشایه‌وه»مانای کشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیه له هه‌مو ئه‌و شوێنانه، که ئه‌مه مانایه‌کی دژی ناوه‌رۆکه‌که دروست ده‌کات.
2. سه‌ردێڕ نابێ مژمۆڵ بێت
سه‌ردێڕ نابێ ئاماژه‌یه‌کی ناسکی وه‌های تێدا بێت که خوێنه‌ر دورخاته‌وه له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی و یا هه‌ر مه‌به‌ستی بابه‌ته‌که‌ی تێدا نه‌بێت و یان خه‌سار بدات له ئاسانی و ساکاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌که‌یدا.
نمونه:
یلتسین:
گۆرباچۆف ئێستا پیاوێکی تره
«ئێستا پیاوێکی تره» مانای چیه؟ ئایا پیاوێکی ئاشتیخوازه؟ چاکه؟ خراپه؟ میانه‌ڕه‌وه؟
له‌وانه‌یه هه‌ندآ که‌س لایان وابآ هێنانی ئه‌م جۆره سه‌ردێڕانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵنانی خوێنه‌ر و راکێشانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به‌سوده.
بێ گومان یاری کردن به وشه‌کان و هێنانی ئاماژه‌ی ناسک و دروست کردنی تێهه‌ڵکێشی گونجاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سهردێڕکه راکێشه‌ر بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی له بڕێ شوێندا رێگه پێدراوه به‌ڵکو له پێویستیه گرنگه‌کانی ئیشی پرۆفێشناڵی سهردێڕنوسینه. به‌ڵام رۆژنامه‌وانی لێزان و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م به‌شه‌دا خاوه‌نی زه‌وق و ئه‌زمونن، به باشی له سنووری ئه‌م دوو باسه شاره‌زان و له به‌رچاوی ده‌گرن.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،29/8/2006)
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردێڕه، خوێنه‌ر واتێده‌گات که داخستن و لابردنی ئه‌و باره‌گایانه بوه‌ته هۆی خۆشحالی ئه‌و که‌سه. به‌ڵام که دوایی ده‌قی هه‌واڵه‌که ده‌خوێنێته‌وه، ده‌رده‌که‌وآ که ئه‌و که‌سه به هۆی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که دوای داخستنی باره‌گاکانیان دروست ده‌بێت خۆشحاڵه.
ده‌کرا ئه‌و سه‌ردێڕه به‌م شێوه بنوسرایهت:
سکرتێری پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان:
به داخستنی باره‌گاکانمان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه
3. سه‌ردێڕ نابآ دروشم بێت
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تازه‌کارن، سه‌ردێڕ و دروشمیان لێ گۆڕاوه و ناشاره‌زایانه گرنگترین بابه‌ته‌کان به ناشیرین‌ترین شێوه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
نمونه:
له ئاکامی گۆڕانکاریه گرنگه‌کانی به‌شی نه‌وت و غاز، پاڵاوگه‌ی ولیعێر
ئاماده‌ی که‌ڵک لێوه‌رگرتن کرا
که‌نگان: گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌م سه‌ردێڕه دروشمه. هه‌رچه‌ند نوسه‌ره‌که‌ی هه‌وڵی داوه به هێنانی سهرسهردێڕێک ته‌واوی بکات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش «کرداره‌که‌ی» له سه‌ره‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌که‌دا داناوه. گه‌وره‌بونی ئه‌ندازه‌ی سه‌ردێڕه‌که که به یه‌که‌مجار ده‌که‌وێته به‌رچاو، خۆی دروشم بونی سه‌ردێڕه‌که ده‌رده‌خات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ناتوانێ به باشی وه‌ڵامده‌ره‌وه و راگهێنهری ئاوا روداوێکی گرنگ بێت. له‌م جۆره کاتانه‌دا گرنگی بابه‌ته‌که زۆر زیادتره له‌وه‌ی که به بیانوی کورت کردنه‌وه‌ی وشه‌کان و زه‌ق کردنی سه‌ردێڕ یا خود جوانکاری لاپه‌ڕه‌که، ناوه‌رۆکی مه‌به‌ستی سه‌ردێڕێکی ئاوا گرنگ بخرێته گومانه‌وه.
ئێسته سه‌رنج بده‌نه ئه‌م سه‌ردێڕه:
گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی غازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
له که‌نگان ئاماده‌ی کار بو
ئه‌م سه‌ردێڕه سآ وشه زیادتره و نه‌ختێکیش درێژتر دێته پێش چاو به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ره‌سا و رونه و ده‌ربڕی خودی روداوه‌که‌یه و له‌سه‌ر خوێنه‌ر کاریگه‌رتره.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،31/10/2006)
ئه‌م سه‌ردێڕه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک هه‌واڵێک نوسراوه، به‌ڵام رواڵه‌تی دروشمی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له درێژه‌دا ته‌واوی ده‌قه‌که بخوێنینه‌وه، ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ندێک قوتابی به مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌می په‌رورده له هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌ڕه‌شه‌یان کردوه که مان ده‌گرن وجلوبهرگهکانیان به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ده‌پۆشن. جگه له‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی 15 که‌س له حکومه‌تی هه‌رێم که نازانین داخوازیهکهیشیان چیه بایه‌خی ئه‌وه‌ی نیه بکرێت به هه‌واڵ، به داخه‌وه سه‌ردێڕێکی دوودێڕی گه‌وره‌یشی بۆ نوسراوه که «ته‌نیا چاره‌ی گۆڕانکاری پرۆگرامی خوێندن مانگرتنه و به‌س!» بایه‌خی ئه‌م هه‌واڵه -ئه‌گه‌ر هه‌یبێت- له شێوه‌ی نائاسایی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌که‌یه (به‌و مه‌رجه‌ی داخوازیه‌که‌یان ئاشکرا بکرێت) که ئه‌ویش له کورته هه‌واڵێکدا ده‌بێ بنوسرێ و نه‌ک له سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌که‌دا. ده‌کرا سهردێڕهکهشی به‌م شێوه بێت:
15 قوتابی ده‌یانه‌وێ بۆ گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن مان بگرن:
جلوبه‌رگه‌کانمان به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ده‌پۆشین
4. ده‌بآ تێگه‌یشتن له سه‌ردێڕ ئاسان بێت
سه‌ردێڕ ده‌بێ له‌وپه‌ڕی ساده‌یی و ساکاریدا بنوسرێ به شێوه‌یه‌ک که تێگه‌یشتنی زۆر ئاسان بێت. ئایا ئه‌و سه‌ردێڕه‌ی له به‌رده‌ستماندایه، به یه‌کجار بینین و خوێندنه‌وه لێی تێ ده‌گه‌ین؟ ئه‌گه‌ر لێی تێ ناگه‌ین، واچاکه هه‌ندآ تاوتوێی که‌ین. بێ گومان ده‌کرێت هه‌ر سه‌ردێڕێک به چه‌ن شێوه بنوسرێته‌وه به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هه‌ر یه‌کێکیان یاسامه‌نده و به که‌ڵک دێت.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،12/9/2006)
به تێنه‌گه‌یشتن له‌م سه‌ردێڕه، ده‌رگای خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ش له‌سه‌ر خوێنه‌ر داده‌خرێت و خوێنه‌ر هیچ هۆیه‌ک نابینێت که درێژه بدات به وه‌رگرتنی زانیاری ده‌رباره‌ی شتێک که هیچ له سه‌ره‌تاکه‌ی نازانێت. ده‌کرا ئه‌و سه‌ردێڕه به رچاو کردنی ئه‌و خاڵانه‌ی تا ئێسته باس کرا، به‌م شێوه بنوسرێت:
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق
هێنانی سوته‌مه‌نی درا به که‌رتی تایبه‌ت
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌ن: باجی ئه‌م بڕیاره ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌ژار بیدات
5. به «کردار»وه یان بێ «کردار»
ئایا سه‌ردێڕ ده‌بێ کرداری له‌گه‌ڵدا بێت یان نه؟ پێش بڕیاردان له‌م باره‌وه چاکتر وایه ئاهه‌نگ و کارتێکردنی گشتی سه‌ردێڕه‌که له‌به‌رچاو بگرین. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ جار سه‌ردێڕه بآکردارهکان رواڵه‌تی دروشم له خۆ ده‌گرن و ناتوانن به باشی په‌یامی دیاری کراو بگه‌یه‌نن، ده‌سته‌یه‌ک له مامۆستایانی زانستی راگه‌یاندن به ته‌واوه‌تی سه‌ردێڕی بآ کردار ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و داکۆکیان له سه‌ر ئه‌و سهردێڕانهیه که کرداریان له‌گه‌ڵدایه.
هه‌ر چه‌ن ناکرآ ئه‌م وتوویرهش له به‌رچاو نه‌گیرێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌ش بوترێ که له‌وانه‌یه له هه‌ندآ کاتدا کاریگه‌ری وشه‌کان له سه‌ردێڕێکی بێ کرداردا، زیادتر بێت له هه‌مان سه‌ردێڕ که له‌گه‌ڵ کرداردایه. که‌واته له‌گه‌ڵ رچاو کردنی هه‌مو یاساکانی سهردێڕنوسین، ده‌بآ پێش سه‌رنج دان بۆ کرداری رسته‌که، کاریگه‌ربون و له ئه‌نجامدا گه‌یاندنی باشتری ناوه‌رۆکی په‌یوه‌ندی دار به په‌یامه‌که‌وه له ئارادا بێت.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،1/11/2006)
دوای لابردنی کردار، ئاهه‌نگ و کارتێکردنی ئه‌م دوو سه‌ردێڕه هه‌ڵسه‌نگێنن:
سوتانی 887 که‌س له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،23/8/2006)
دوای لابردنی کردار:
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌خۆشێک
له گۆڕه‌پانی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری
6. کورت نوسینی سه‌ردێڕ
سه‌ردێڕی په‌یام به له‌به‌رچاوگرتنی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که هه‌رچه‌نده کورت بنوسرێ باشتره. سه‌ردێڕی دور و درێژ جگه له‌وه‌ی که کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر جوانی و رازاوه‌یی لاپه‌ڕه‌کانی بڵاوکراوه، له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌سار ئه‌دات له تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر و مانه‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌که له مێشکیدا. به مانایه‌کی تر، ده‌بێ سه‌ردێڕ بتوانێ له یه‌که‌م روانین دا وه‌ک ره‌سم، وێنه‌یه‌ک له مێشکی خوێنه‌ردا به‌دی بهێنێت.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،31/10/2006)
له ده‌سته‌واژه‌دا به‌م جوره سه‌ردێڕانه ده‌ڵێن سه‌ردێڕی کیلۆمه‌تری. سه‌ردێڕێک پڕ له کۆسپ وئاسهنگ! دور و درێژ و تاسێنه‌ر، که تێیدا ده‌که‌ویته هه‌ناسه‌بڕکێ و له ئه‌نجامدا له خوێندنه‌وه‌ی ماندو ده‌بی. جا ئه‌گه‌ریش بگه‌یته کۆتاییه‌که‌ی، سهرهتاکهیت له بیر ده‌چێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ناچار بین و بمانه‌وێ هه‌ر ئه‌وه‌نده وشه له‌و سه‌ردێڕه‌دا به‌کار بهێنین «له جیاتی به یه‌ک رسته نوسین ده‌توانین به که‌ڵک وه‌رگرتن له سهرسهردێڕ ته‌ناسوبێکی گونجاو و رێک و پێک بخولقێنین».
دوای کورت کردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی سه‌ره‌وه:
سه‌رۆکی شورای ناوه‌ندیی یه‌کگرتوو ده‌رباره‌ی ئه‌رکی کونفرانسی گشتی حیزبه‌که‌ی رایگه‌یاند
نوێکردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و
گۆڕانکاری پێویست له مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کگرتوو
جێی تێبینیه که ئه‌م هه‌واڵه ناشێ بۆ هه‌واڵی یه‌که‌می ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه هه‌واڵێکی ناوحیزبیه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی ره‌سمی حیزبه‌وه هه‌یه و ته‌نها له بڵاوکراوه‌یه‌کی ناوحیزبیدا گرنگی یه‌که‌می ده‌بێت. هه‌فته‌نامه‌یه‌ک که ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی گشتی، ده‌بێ گرنگترین هه‌واڵی ئه‌و کۆمه‌ڵگا له‌و هه‌فته‌یه‌دا به «هه‌واڵی یه‌که‌م» دابنێت.
وێرایشی سهردێڕلهکاتی نه‌خشه‌سازی و رازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ش رێنماییه‌ی سه‌ره‌وه به وێرایشی ناوه‌رۆکی سه‌ردێڕ دابنێین، ده‌توانین ئه‌م به‌شه‌ی داهاتو ناوبنێین وێرایشی رواڵه‌تی سه‌ردێڕ.
ئه‌رکی وێراستارهکان به ته‌نیا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شه‌ش خاڵه ته‌واو نابێت. به‌ڵکو له درێژه‌دا ئه‌رکیان ئه‌وه ده‌بێت که چ له پاش پیت چنین و چ له‌کاتی نهخشهسازیشدا سه‌ردێڕه‌کان به‌سه‌ربکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری بکه‌ن له‌و هه‌ڵانه‌ی که له‌وانه‌یه له هه‌رکام له‌و بڕگانه‌دا رو بدات.
1- گونجاوی ئه‌ندازه‌ی قه‌واره‌ی سه‌ردێڕ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا
له بڕێ کاتدا پیت چن و نه‌خشه‌ساز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان هه‌موی لاپه‌ڕه‌که داگیر بکات، ناچار ده‌بێت ئه‌ندازه‌ی سه‌ردێڕی یه‌کێک له بابه‌ته‌کان گه‌وره‌تر بکاته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێت که ئه‌ندازه‌ی سه‌ردێڕه‌کان به تایبه‌ت له کورته هه‌واڵه‌کاندا، ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌کرێته‌وه که گونجاوی و ته‌ناسوبیان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی بابه‌ته‌که‌دا بشێوێت.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،23/8/2006)
له‌م کاته‌دا باشتر وایه ئه‌ندازه‌ی سه‌ردێڕه‌که بچوکتر بکه‌ینه‌وه:
یان به لابردنی چه‌ن وشه‌یه‌ک کورتی بکه‌ینه‌وه:
2- نابێت سه‌ردێڕ زیاده له ئه‌ندازه بشکێنرێته‌وه
له برێ کاتدا وشه‌کانی سه‌ردێڕ، له ژێر یه‌کدا و به چه‌ند دێر ده‌نوسرێن که ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئالۆز بونی رواڵه‌تی ئه‌و سه‌ردێڕه و دژوار بونی خویندنه‌وه‌ی.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،23/5/2006)
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دیارده‌یه یان ده‌بێ که‌ڵک له «سهرسهردێڕ» وه‌رگیرێت:
یان ئه‌وه‌ی که له کاتی نه‌خشه‌سازیدا رێکخستنی بابه‌ته‌کان له یه‌ک ریزی یه‌وه(5/3سانتیم) بکرێ به دو ریزی(8/7سانتیم)(ریز/ستون:Column)
3- گوێدانی زیادتر به ناوه‌رۆک و مه‌به‌ست له‌و سه‌ردێڕانه‌ی که به چه‌ند دێڕ ده‌نوسرێن.
زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ردێڕانه‌ی که له بڵاوکراوه‌کاندا به کار ده‌هێنرێن، له چه‌ند دێڕدا ده‌نوسرێن. وێراستاران و سه‌رنوسه‌ران له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئهخیرجاردا ده‌بێ به‌رگری بکه‌ن له‌و که‌م و کوڕی و هه‌ڵانه‌ی که به بۆنه‌ی نوسینی سه‌ردێڕ له چه‌ن دێڕدا، دروست ده‌بێت.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،1/11/2006)
لێره‌دا چاکتر وایه که وشه‌ی« فه‌رمانبه‌ری» بهێََنرێته دێڕی خواره‌وه.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،23/8/2006)
له‌م سهردێڕهشدا، باشتر وایه که وشه‌کانی«پاش» و«دوو» بهێََنرێنه دێڕی خواره‌وه.
هه‌روه‌ها هیچ کات نابێت وشه دووبهشیهکان لێک جیابکرێنه‌وه.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،23/5/2006)
له‌م سه‌ردێڕه‌دا وشه‌ی «قبوڵ خاس» به جیا نوسراوه و شێوه‌ی نوسینی ژماره‌ی حه‌وتیش هه‌ڵه‌یه(له نوسینی ژماره‌دا 0-9 به پێت ده‌نوسرێن (سفر،یه‌ک، دوو،...)
دوای چاک کردنی ئه‌و هه‌ڵانه و نه‌ختێک کورت کردنه‌وه:
له زانکۆی کۆیه
حه‌وت قوتابی به قبوڵ خاس وه‌رگیران
هه‌ندآ جار گوێ نه‌دان به مانای سه‌ردێڕه چهندێڕیهکان، ده‌بێته هۆی گۆڕینی ماناکه‌ی بۆ مانایه‌کی جیاواز له‌وه‌ی مه‌به‌سته.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،29/8/2006)
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،1/11/2006)
4- چاودێری کردنی سه‌ردێڕ بۆ جیا کردنه‌وه‌ی وشه‌کان
له هه‌ندێ جیگادا له‌به‌ر جۆری فۆنتی سه‌ردێڕ، قورس بونی مانای وشه‌کان، نامۆ بونی وشه بۆ خوێنه‌ر، یان تێکه‌ڵ بونی پیته‌کان له کاتی پیت چنیندا خوێندنه‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌که دژوار ده‌بێت.
نمونه:
(رۆژنامه‌ی ئاوێنه،22/8/2006)
ئه‌گه‌ر به هۆی نامۆبونی وشه‌کان و هه‌ڵبژاردنی جۆری فۆنتی پیته‌کان، خوێندنه‌وه‌یان دژوار بێت، ئه‌وا ده‌بێ ناوه تایبه‌ته‌کان له نێوان «گیومه»دا دابنرێت.
بازیلی بۆ یاریه‌که‌ی (سامپا)
«کریسپۆ»، «ئایالا» و «ساڤیۆلا»ی
دوور خسته‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین
5- لابردنی ویرگول له کۆتایی دێڕه‌کان ( ، )
هه‌ندێ جار سه‌ردێڕ له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند هۆیه‌ی که پێشتر باسیان کرا، به دو دێڕ یان زیادتر دابه‌ش ده‌کرێن. لێره‌دا ده‌بێ چاودێری ئه‌وه بکرێت که له کاتی ئه‌و به‌ش کردنه‌دا ئه‌گه‌ر ویرگول که‌وته کۆتایی دێڕهکهوه، ده‌بێ لابرێ:
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،12/9/2006)
چونکه ئه‌و وێستانهی که له ته‌واو بونی دێڕێک تا ده‌س پێکردنی دێڕی دوایی خۆی له خۆیدا دروست ده‌بێت، هه‌مان ئیشی ویرگول ده‌کات (که وێستانێکی کورته له به‌ینی رسته‌کاندا بۆ باشتر خوێندنه‌وه).
نمونه‌ی به‌ش کردنی دێڕێک به دو دێڕ بۆ هه‌مان کاریگه‌ری ویرگول:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،23/5/2006)
پاش کشانه‌وه‌ی موتڵه‌گیش
ته‌نها وه‌زیرێکی ده‌وڵه‌ت به کورد درا
هۆکانی دیکه‌ی کاریگه‌ر له سه‌ر شێوازی سهردێڕنوسین
هه‌والنێران و وێراستاران، له ژێر کارتێکردنی چوار هۆی سه‌ره‌کیدا ده‌س ده‌ده‌نه سهردێڕنوسین:
• رێبازی بڵاوکراوه
زیادتر خاوه‌نی بڵاوکراوه، یان به‌رپرسان و سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی، رێبازی ئه‌و بڵاوکراوه ده‌ست نیشان ده‌که‌ن. هه‌ندێ له بڵاوکراوه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له چوارچێوه ره‌سمیه‌کاندا هێمن و له سه‌رخۆ ئیش بکه‌ن و خۆیان دور بخه‌نه‌وه له به‌کارهێنانی ئه‌و سه‌ردێڕانه‌ی که ده‌بێته هۆی له هێڵ ده‌رچون و قه‌ره‌باڵغی و یان ئه‌و سه‌ردێڕانه‌ی که بنه‌مایه‌کی لاوازیان هه‌یه بو راسته‌قینه بون و بایه‌خی له راده‌به‌ده‌ریان دراوه‌تێ (مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه خۆی له ده‌رونی هه‌واڵه‌که‌دا ببێت)
نمونه: سه‌رنج بده‌نه چونیه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی بابه‌تێک له سه‌ردێڕی دورۆژنامه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ،26/8/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،29/8/2006)
کاتێک هه‌واڵی «وه‌رگرتنی ناوزهدبوونی تورکیه له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا» بڵاو بوه‌وه، ده‌رکه‌وتنه سهردێڕیهکهی له بڵاوکراوه‌کانی تورکیه، به شێوازی جۆراوجۆر بوو:
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت:
رۆژنامه‌ی ێباح:
رۆژنامه‌ی زه‌مان:
رۆژنامه‌ی لیبراڵ:
• جوری بڵاوکراوه
له ئه‌ساسدا بڵاوکراوه‌کان له پۆلبهندیه ناسراوه‌کانی روانگه‌ی خوێنه‌ر، رۆحیاتێکی جیاوازیان هه‌یه. بۆ نمونه بڵاوکراوه‌کانی ئابوری، یان سیاسی به هۆی جۆری چینی خوێنهرهکانیانهوه جیاوازن له بڵاوکراوه ورزشی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
ئاشکرایه هه‌ر چه‌نده بڵاوکراوه‌کان به‌ره‌و ره‌زامه‌ندی گشتی جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو بنێن، ئه‌وه‌نده‌ش زیادتر سه‌ردێڕه‌کانیان ده‌بێته سه‌ردێڕێکی قه‌ره‌باڵغ دروستکه‌ر و دارای ئیشاره‌ی ناسک و دومانا.
بۆ نمونه له‌وانه‌یه رۆژنامه‌یه‌کی سیاسی-گشتی سه‌ردێڕی هه‌واڵی خۆڕێخستنهوهی دوباره‌ی گرۆیه‌ک ئاوا رابگه‌یه‌نێت:
ئه‌نسار ئیسلام له سه‌ر سنور که‌وتۆته جموجوڵ
به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌کی گشتی که «به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت»، ته‌نها مه‌به‌ستی راکێشانی خوێنه‌ری زیادتره ده‌نوسێت:
انێارالاسلام دووباره چه‌قۆمان لێ ئهساون
• جۆری په‌یام
ئایا ئه‌و بابه‌ته‌ی که له به‌رده‌ستماندایه هه‌واڵه، راپۆرته، وتاره، توێژینه‌وه‌یه و یان راڤه‌یه؟ هه‌رکام له‌وانه‌ی که ناوبران، پێکهاته و سروشتی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه. بۆ نمونه بۆ وتار و توێژینه‌وه و راڤه‌ی رۆژنامه‌وانی، باشتر وایه سه‌ردێڕی دو وشه‌یی و بگره یه‌ک وشه‌یی به کار بهێنرێت. له کاتێکدا که هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جۆره سه‌ردێڕانه بۆ هه‌واڵ، به ده‌گمه‌ن نه‌بآ شایسته نیه و ناتوانآ ته‌واوی په‌یامه‌که بگه‌یه‌نێت. دانانی سه‌ردێڕ بۆ راپۆرته‌کانی رۆژنامه‌وانیش شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ،26/8/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،12/9/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،23/8/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،1/11/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه،22/8/2006)
هه‌واڵی هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ که‌نداوی فارس به مه‌به‌ستی پشتگیری کوه‌یت(که دواییش بوه هۆی شه‌ڕی ئه‌مریکا و عێراق و له‌ئه‌نجامدا دوای 48 سه‌عات شه‌ڕ سه‌دام خۆی دابه‌ده‌سته‌وه) له رۆژنامه‌ی هرالدجۆرناڵی ئه‌مریکا به سه‌ردێڕێکی یه‌ک وشه‌یی و 10 ریزی نوسرا:
ئه‌م سه‌ردێڕه یه‌ک وشه‌ییه له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا هیچ مانایه‌کی لێ وه‌رناگیرێت به‌ڵام له‌و کاته‌ی گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌دا و له کاتی سه‌رنجی رای گشتی و به‌دواچونی سات بهساتیدا ده‌توانآ سه‌رنج راکێش، هه‌تاهه‌تایی و مێژویی بێت.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن به حوکمی دادگا له سێداره بدرێ ده‌توانین هه‌واڵه‌که‌ی به‌م سه‌ردێڕانه‌ی خواره‌وه رابگه‌یه‌نین:
ئه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌نده ژماره‌ی وشه‌کانی سه‌ردێڕێک زیادتر بێت، ئه‌وا ئه‌و به‌کارهێنانه ده‌گمه‌نه که‌متر ده‌بێته‌وه. بۆ نمونه ئه‌گه‌رچی سه‌ردێڕه دووشهییهکان زیادتر له وتار و راڤهکاندا به‌کار ده‌هێنرێن به‌ڵام له هه‌واڵیشدا به‌پێی گونجاو که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌ساسی و زانستیانه به کاربهێنرێن، سه‌ردێڕێک به‌دی دێت که مانه‌وه‌یه‌کی زۆری ده‌بێت له مێشکی خوێنه‌ردا. وه‌کو سه‌ردێڕه‌کانی «شا رۆیی» و «ئیمام هات» که ئه‌گه‌رچی خودی روداوه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له کاریگه‌ری و مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردێڕانه رۆڵێکی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه به‌ڵام ناتوانین گرنگی لێزانینی تایبه‌ت و زه‌وقی جوانی نوسه‌ره‌کانی پشت گوێ بخه‌ین که توانیان سه‌ردێڕێکی کورت و به جێ و پسپۆڕانه‌ی ئاوا به‌دی بهێنن.
• جنسی په‌یام
جیا له‌وه‌ی که بابه‌ته‌که هه‌واڵ، راپۆرت، وتووێژ یان وتاره ده‌بآ جنسی پیامهکهشی له به رچاو بگیردرێت. ئایا له به‌رده‌ماندا بابه‌تێکی سیاسی، ئابوری، زانستی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و یان روداوێکی شاریه؟ هه‌روه‌ها که داڕشتنی ده‌قی هه‌ر کام له‌م بابه‌تانه تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه، ده‌بێ له دارشتنی سهردێڕهکهشیاندا تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی دار به جنسی ئه‌و بابه‌ته له به‌ر چاو بگیرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌ردێڕی هه‌واڵی هێرشی ئیسراییل بۆ باشوری لوبنان زۆر جێگای گۆڕانکاری تێدا نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی پێکدادانی دو پاس له جاده‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغ که بۆته هۆی کوژرانی چه‌ندین که‌س، لایه‌نی هه‌ستیاری و که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاوتری هه‌یه بۆ ئیش له‌سه‌ر سه‌ردێڕه‌که‌ی. سه‌رنج بده‌نه ئه‌م چه‌ند سه‌ردێڕه‌ی که دوای مردنی «فه‌ردین» ئه‌کته‌ری سینه‌مای ساڵه‌کانی 40و50 ی ئێران، له رۆژنامه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه:
دڵی پاشای دڵه‌کان وه‌ستا
«پاشای دڵه‌کان» ناوی فیلمێکی ئه‌و ئه‌کته‌ره‌یه که تێیدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوه.
یان دوای داخستنی دوههفتهنامهی گۆڤاری «ژن»:
ژن بۆ 14 رۆژ خانه‌نشین کرا
ئه‌م نه‌رم بون و مه‌جالی ده‌ستکاری و گۆڕانکاریه‌ی که له بابه‌ته هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به دی ده‌کرێ، که‌متر له سه‌ردێڕی بابه‌تی سیاسی و ئابوری‌دا ده‌بینرێت.
ئه‌ڵبه‌ت دوبارهدابهشکردنێکی وردتری هه‌رکام له‌م بابه‌ته هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش له ئارادایه. بۆ نمونه هه‌ر له‌و روداوه‌ی پێکدادانی ئه‌و دو پاسه (که پێشتر باس کرا) جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌واڵێکی پێکدادانی پاسێکی بچوکتر که هه‌مویان کچانی قوتابی پۆلی ئاماده‌یی بون. له‌م روداوه دواییه‌دا به هۆی دڵته‌زێنتر بون و قوڵی ماتهمهکه (بۆ تیاچونی ئه‌و کچه قوتابیه که‌م ته‌مه‌نانه) که خوێنه‌ر هه‌ستی پێ ده‌کات، هه‌ل و مه‌رجی نوسینی سه‌ردێڕێکی ناسک‌تر و خه‌یاڵاوی ئاماده‌تره.
نمونه:
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،16/5/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو،31/10/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه،22/8/2006)
(هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ،22/8/2006)
دواوته
هه‌رچه‌ند بۆ هه‌واڵنێران و وێراستاران،خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌ردێڕ وترا، زۆر گرنگ و پێویسته و به‌کارهێنان و رچاوکردنیان به‌رگری له هه‌ڵه‌کانی سهردێڕنوسین ده‌کات، به‌ڵام ئاشکرایه که ته‌نیا خوێندنه‌وه نابێته هۆی به‌ته‌واوه‌تی فێر بونی هونه‌ری «سهردێڕنوسین».
سهردێڕنوسین هه‌روه‌ها که له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێ کرا ئیشێکی زه‌وقی و پسپۆڕانه‌یه که جگه له زانین و ئاگاداری، پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی زیادتر و سه‌رنجدانی قوڵتره له هونه‌ری ئه‌و که‌سانه‌دا که به کاری ده‌هێنن و گرنگتر له هه‌موی «پێویستی به راهێنانێکی به‌رده‌وامه».
خلاصه کتاب
عصر تبلیغات
قسمت اول
نوشته: آنتونی پراتکانیس – الیوت آرنسون ترجمه: دکتر کاووس سید امامی – محمد صادق عباسی انتشارات سروش،چاپ پنجم1385) 314 صفحه، تلخیص:دلیر مردوخیhttp://aksyadgary.blogfa.com
عصر تبلیغاتی ما
هر بار که رادیو یا تلویزیون را روشن می کنیم، هر بار که کتاب، مجله یا روزنامه ای را باز می کنیم، کسی سعی می کند به ما بیاموزد، ما را برای خرید کالایی راضی کند، یا برای رأی دادن به فلان کاندیدا ما را اقناع کند. این هدف در تبلیغات کاملاً واضح است...
قسمت دوم خلاصه کتاب "عصر تبلیغات"
آن روز کسی شهردار را جریمه نکرد
امروز 16/10/85 حدود ساعت 3 عصر یک روز سرد برفی، در چهارراه شبرنگ خیلی اتفاقی متوجه اشارات یک مأمور راهنمایی و رانندگی وسط چهارراه شدم که سعی داشت به یک نفر که داشت وارد رستوران سر همان چهارراه می شد، چیزی را بفهماند. بیش‌تر که دقت کردم دیدم یک پژوی 405 در حاشیه چهارراه توقف کرده و مأمور راهنمایی و رانندگی با اشاره به راننده می گوید که توقف آن‌جا ممنوع است و جریمه می شوی. در قیافه راننده که دقت کردم دیدم شهردارمریوان است که در جواب مأمور دستش را به نشانه بی تفاوتی تکان داد و وارد رستوران شد.
در همین حال من هم به طرف مأمور وسط چهارراه رفتم و به ستواندمی که آن‌جا بود گفتم می دانید آن راننده شهردار بود؟! این را که شنید با کمی تعجب به همکارش گفت می گوید شهردار بود. همکارش هم گفت: خوب جریمه اش کنید بزنید روی شیشه اش. و بعد انگار که با دانستن این نکته جراتشان بیش‌تر شده باشد به طرف رستوران رفتند و از جلوی در، مدیر رستوران را صدا زدند و خواستند که صاحب ماشین را صدا بزند تا بیرون بیاید. او هم بعد از دوبار آمدن و رفتن گفت که ماشین مال شهردار است و می گوید بعد از نهار.
ماموران راهنمایی و رانندگی هاج و واج ماندند و خواستند صبر کنند تا بیرون بیاید و به قول جناب سروان، به شیوه تسلیمی جریمه اش کنند. من هم به ستواندوم گفتم مطمئنم که به این زودی بیرون نمی آید و ایستادن این جا بیفایده است. اما او چند بار اصرار کرد و گفت این سوژه خوبی برای شماست کمی صبر کنید. من هم به خاطر اصرارش قبول کردم. در همان حال الگانس راهنمایی و رانندگی آمد و من در این موقع به طرف پیاده رو رفتم تا آن جا منتظر بمانم. همین که برگشتم دیدم اثری از ماموران نیست. با خودم گفتم که حتما داخل کیوسک رفته اند.
از رفتن ماموران تا بیرون آمدن شهردار از رستوران نزدیک 25 دقیقه ای طول کشید و من در آن هوای برفی ایستادم تا به قولم عمل کنم و در ضمن واکنش شهردار را هنگام جریمه شدن ببینم. اما شهردار خیلی آرام به طرف ماشینش رفت و در را باز کرد. من هم سریع به طرف سرگروهبان وسط چهارراه رفتم و ضمن اشاره به ماشین شهردار که داشت به طرف خیابان داسیران می رفت، گفتم ببین شهردار در محل ممنوع توقف کرد رفت و جریمه هم نشد. گروهبان هم درحالی که نمی خواست به طرف اشاره من نگاه کند با تاسفی عمیق تایید کرد. من هم گفتم به جناب سروان بگویید که من ایستادم اما شما رفتید و کسی نماند که شهردار را جریمه کند. بعد با عجله به طرف محل کارم رفتم تا کمی از تاخیر بیش‌تر از نیم ساعتیم را جبران کنم.
بعد از ظهر همان روز هم که از سر کار برمی گشتم باز سراغ همان ستواندم رفتم و گفتم که من ماندم ولی فکر می کنم شما با آن الگانس رفتید. گفت بله. گفتم حیف شد کسی شهردار را جریمه نکرد. او هم با تاسفی عمیق تاییدکرد.
خوب تفسیر این داستان را که مطمئنم هر روز و برای خیلی از صاحبان مسؤولیت دیگر وحتی همشهریان مختلف هم روی می دهد برای شما می گذارم.
تو را وسط راه گذاشته اند. این‌جا تابلویی ندارد. ردپای پشت سرت را نگاه می کنی. تو درست بعد از آخرین جای پا ایستاده ای.انگار تا اینجای راه درست است اما چرا یکدفعه ردپا تمام شده است! آن طرف تر هم ردپای دیگری می بینی. کم کم می توانی ردپاهای دیگر را هم همان اطراف ببینی اما انگار همه روی یک خط تمام شده اند. شاید این‌جا روزی خط پایانی بوده باشد. برای تو اما آغاز این پایان چه دشوار است. آن هم با این همه بی نشانی!
آفتاب پشت سرت را از روی سایه جلوی پایت حدس می زنی. خودت را برانداز می کنی در سایه و چه قامتی برافراشته ای بر خاک. برخود می بالی و عزم جزم می کنی. می خواهی شروع کنی و همزمان قدم اول را بر فرش سایه ات می گذاری. قدم دوم را هنوز برنداشته ای که خشک برجا می مانی. به کدام سو؟!

اثر هنرمند مهناز یزدانی http://ainazcartoon.persianblog.com
لپ هایش از سرما قرمز شده بود. بینی کوچکش هم همینطور. باز به پاهای نحیف و سرمازده اش فشار آورد و کمی خود را بالاتر کشید. لب های کبودش را هم دید. آن‌جا را هم تمیز کرد. حالا فقط چشم هایش مانده بود. باید آن‌جا را هم برق می انداخت. باید سکه ای از راننده می گرفت اما به چشم های راننده که نگاه کرد نا امید شد. راننده اخم کرده بود. می دانست که ادامه کارش بی فایده است. اما بازیش تمام نشده بود. چشم های خودش مانده بود و باید آن‌جا را هم تمیز می کرد تا خیالش راحت شود. این بازی را با دوستانش گذاشته بودند و امروز او از همه عقب تر بود. آخر آن روز فقط یک بار توانسته بود خودش را کامل در شیشه ماشین های پشت چراغ قرمز تمیز کند. دستمال را روی چشم هایش کشید اما شیشه پاک نشد. چراغ برای ماشین ها سبز شده بود و او باز هم بازی را باخت.
*
همه جا از برف سفید شده بود. دست های کرختش را چند بار تند تند ها کرد. کنار خیابان منتظر بود تا چراغ سبز پیاده ها روشن شود. صورتش را میان دست های کوچکش گرفت. دیگر هیچ جا را نمی دید. کمی گرم شد. چشم هایش را که باز کرد یک ماشین قرمز کوچولو کنارش بود. چیزی ته دلش تکان خورد. خیلی زود خودش را در شیشه های آبی رنگ پیدا کرد. اول دستمال زرد رنگ را روی لپ هایش کشید و بعد بینی کوچک و قرمزش را. نوبت چشم هایش که رسید مکثی کرد. سرش را بلند کرد. چشم های از تعجب گردشده دخترک را که دید کمی ترسید اما این بار حتما باید بازیش را تمام کند. پس دستمال را روی چشمش هایش کشید. اما دختربچه با یک حرکت سریع اسباب بازیش را کشید. پسرک همانطور نشسته یک قدم به جل‌و برداشت و خواست بازی را تمام کند. دختربچه پدرش را صدا زد. پدر رو برگرداند و محکمتر دست دخترش را گرفت و قدم بلندتری برداشت. پسرک دیگر نتوانست قدم دوم را بردارد و فقط چشم های خیره اش دور شدن اسباب بازی دخترک را دنبال کرد. چراغ برای پیاده ها سبز شده بود و او باز هم بازی را باخته بود.